یادی بە خیر
کۆچکردوی خۆشویست مەحەمەد غەریب فەقێ نەبی ناسراو بە حەمە غەریب
دوکانەکەی لە پەنا مالی عەولارەشی و ئوتو بوخاری مستەفا بو و لە کەل و پەلی سروشتی بگرە هەتا پێستی ریوی و مازو و بەرو و گەنم و جۆ و دەیان شتی دیکەی دەکری و دەفرۆشت و چاک لە یادمە قلیانەکەی قەت لی جیا نەدەبۆوە هەمو کات دەم و دەزگای قەلیانی ئامادە بو ! پشیلەیکی زۆر جوانی هەبو کە هەتا کاتی مردن لە ژیر سیبەری خۆی گرت و زۆری خۆش دەویست … کۆچکردو حەمەغەریب لە ئەسل دا خەلکی مەهاباد بو و بە هۆی کار و باری خۆی و ریزیکی زۆر و خۆشەویستیکی کە خەلک بەرانبەر ئەم ئازیزەیان هەبو لە سەردەشت مایەوە و هەر لێرەش زەماوەندی کرد و لەباوش خاکی ئەم شارەش دا بە خاک سپیردرا … روحی شاد و یادی هەمیشە زیندو