بیرەۆەریکی خۆش
دۆی قالە مسەی
یادی بەخێر. گرەوی لە سەر زۆر شت دەکرد. بامیە فرۆش هەبوون بە سینی بامیەی شیلەداریان دەگێڕا. جارێک لە لای سینەما ئەو شوێنەی ئەو کات دۆی لێ دەفرۆشت، منداڵێک بە سینیەک بامیەوە پەیدا بوو. نەفەرێک لەوێ وتی هەر کەس بتوانێ ئەو سینیە بامیە بخوا سێسەد تمەنی دەدەمێ. ئەو مامە قالەیە وتی من گرەوەکە دەکەم. دەستی بە خواردن کرد. ئەوەندە شیلەیان هەبوو دوای پازدە بیست دانە، دڵی پڕ بوو، وتی نوشابەم بۆ بێنن دەنا بۆم ناخورێن. بە نوشابەوە دەستی پێ کردەوە. ئەوەندەی دیکەشی خوارد و ئیدی توانای خواردنی نەما. ئاخر سینیەک بامیە بە دە نەفەریش تەواو ناکرێ. دەستی هەڵگرت وتی چیدیکە ناتوانم. ئەوجار کێشەی پوڵی بامیەکان بوو. ئەو دەیگوت من پوڵ نادەم چۆن گرەوم کردووە. کابراش دەیگوت قەرار وا بووە ئەگەر هەموان بخۆی من هەم پوڵی بامیەکان و هەم سێسەد تمەنیش بە تۆ بدەم. ئاخری نازانم کێ پارەی بامیەکانی دا
شاخەۆان عەزیزی