☝️☝️☝️☝️☝️☝️☝️☝️☝️☝️☝️☝️☝️☝️کورەی خشتان، ئەو شوێنەی کە هەموو رۆژێک سەدان موسافیر و ڕێبواری بە بەردەمی دا هاتووچۆیان دەکرد، کورەی خشتان لە نزیک ڕەزی جۆڵای هەڵکەوت بوو، هەموو ڕۆژێ چەند کەس لە پیاوانی شار و دەست ڕەنگینانی سەردەشت دەچوون و تا ئێوارە کاریان دەکرد بۆ ئەوەی خشتی خانووەکانی سەردەشت و دەوربەری درووست بکەن. بە ئارەقەی نێوچاوانیان و بە دەستی قەڵشیویان شاریان درووست کرد ئەوەی پێشەوە کاک عەلی حەسەنپوور ناسراو بە عەلی مام ئومەری یەکێک لە کەسە ماندوونەناسەکانی شاری سەردەشتە. هەموو ئەو کەسانەی بزۆز و هەڵسوور و بەدفەر بوون و یا وەرزشکار و کرێکار بوون ئەگەر شوێنێکیان شکا با و یا لە جێ چووبا ئەوە ڕوویان لە لای مام عەلی و کاک ڕەشید عەلیدووست ناسراو بە ڕەشیدی عەلی کە لە وێنەکە دا دیارە دەکرد و بە دەست و هەست و سۆزی خۆیان شوێنە شکاوەکە و یا لە جێ چووەکەیان دەهێناوە جێگای خۆی. یادیان بەخێر و ڕووحیان شاد و جێگایان بەهەشتی بەرین بێ، ئەوان سەردەشتیان درووست کرد بە بێ ئەوەی بۆ خۆیان خێری لێ ببینن. ئەوان خۆشەویستیان چاند و ئێمەیان فێر کرد کە یەکترمان خۆش بوێ، ئەوان کورد و نیشتمانپەروەر بوون و ئێمەیان فێری نیشتمانپەروەری و گەل دۆستی کرد، ئێمە قەرزداری چاکە و پیاوەتی و خۆشەویستی ئێوەین. هیوادارم کە شارەکەمان پیاوی وەک ئەم مرۆڤانە درووست بکا و خۆشەویستی بکەنە بناغەی ژیانی خۆیان و شار بەرەو بوژانەوە و سەربەرزی بەرن.